فوئاد حوسێن داوای وەستاندنی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا دەکات
لە دیدارێکی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داوای ڕێکاریی دیبلۆماسیی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی رووسیا و ئۆکراینا دەکات.
لە هۆتێلی كورهاوس هونيگ بۆرگینتۆشی گوندی کهیرێستنی سویسرا، لە لێوار دەریاچەی لۆتسێرن، کۆڕبەندی لوتکەی ئاشتی لە ئۆکراینا دەستی پێکرد و بڕیاڕە سبەیش بەردەوام بێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی عێراق، لەچوارچێوەی کۆڕبەندی لوتکەی ئاشتی لە ئۆکراینا، لە سویسرا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دیمیترۆ کۆلیبا کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی لە گرنگیی و بەرەو پێشەوەبردنی چارەسەر دیبلۆماسییەکان کردەوە، لەگەڵ دیالۆگی بنیاتنەر لەنێوان لایەنە ناکۆکەکان،
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوو وەزیر گفتوگۆیان لەبارەی هەوڵەکانی ئاشتی کرد لە ئۆکرانیا، لەگەڵ کۆتایی هێنان بە جەنگ
لەڕێگەی بەهێزکردنی هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێودەوڵەتیی و پشت بەستن بە دەستپێشخەریی ئاشتیی کە لە هەموو لایەکەوە هەوڵی بۆ دەدرێت، بە نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە، لەگەڵ ئەو قەیرانە مرۆیی و ئابوورییەی لە ئەنجامی جەنگەکەوە دروستبوون.
وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی لە هەڵوێستی جێگیر و نەگۆڕی عێراق کردەوە بۆ پشتیوانیی کردن لە ئاشتی، ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕووسیا و ئۆکراینا، هەوڵی ئاشتیی و سەقامگیریی لە ناوچەکە دەدات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری دەرەوەی عێراق وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دووپاتیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئۆکراینا کردەوە لە بوارەکانی ئابووری و سیاسیی، هەردوولاش کۆکبوون لەسەر ئەوەی لێژنەیەکی هاوبەشلەنێوان هەردوولا وڵات لە بەغدا هەر ئەمساڵ دروست بکان.