تەقینەوەیەک لە خورماتوو ڕووی دا و بریندار هەیە

K24 - کەرکووک:
کەمێک پێش ئێستا لەنێو بازاری گەورەی خورماتوو بۆمبێکی چێندراو تەقیەوە و ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون.
لەوبارەیەوە عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوبەری پۆلیسی خورماتوو بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بۆمبەکە لەنێو حاویەکی فرێدانی زبڵ دانرا بوو و لەوکاتەی کە هاووڵاتیان سەرقاڵی بازاڕیکردن بوونە بۆ جەژن، تەقیوەتەوە.
بەڕێوبەری پۆلیسی دووزخورماتوو گوتیشی، بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوونە و زەرەر و زیانیش بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان گەشتووە.
شارۆچکەى خورماتوو دەکەوێتە باشوورى ڕۆژئاواى شارى کەرکووک، زۆربەى دانیشتووانەکەى کوردن و بەشێک لە تورکمان و عەرەبیش لەو شارۆچکەیەدا دەژین. لە دوای ڕووداوەکانی 16 ئۆكتۆبەر سەدان هاووڵاتی کورد لە خورماتوو ئاوارەبوون و دەیان خانوو و موڵکیان لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە تاڵانکران و دواتر سووتێندران.