مه‌ترسى ده‌كرێت شه‌ڕێكى جيهانى دژى كورد له سووريا به‌رپا ببێت
كورده‌كانى سووريا له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا به بێده‌نگى كاريان بۆ هێنانه‌دى خه‌ونه‌كانيان ده‌كرد.
K24 – هه‌ولێر:
كورده‌كانى سووريا له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا به بێده‌نگى كاريان بۆ هێنانه‌دى خه‌ونه‌كانيان ده‌كرد.
ئه‌وه له كاتێكدا بوو كه سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان له سووريا رووبه‌ڕووى يه‌كدى ده‌بوونه‌وه و شه‌ڕێكى سه‌خت له نێوانياندا ده‌گوزه‌را.
دواجار ئه‌مريكاش هاته سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ى كه كورده‌كان زۆرترين كاريگه‌رييان هه‌يه و پشتيوانى لێ‌كردن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى داعش ببنه‌وه.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل چاوى زۆرترى له‌سه‌ر ئامانجهكانييهتى و هه‌نگاو به هه‌نگاو لێيان نزيكدهبێتهوه، تا گه‌يشته ئه‌وه‌ى بگاته كۆتايى و به رزگاركردنى منبج و خۆ ئاماده‌كردنى بۆ پاككردنه‌وه‌ى جه‌رابلووس ده‌يويست بگاته عفرين و ناوچه كوردييه‌كان به گشتيى بخاته‌وه سه‌ر يه‌ك. به‌ڵام نه‌ياره سه‌ره‌كييه‌كه‌ى كه توركيايه رايهكى ديكه‌ى هه‌بوو.
توركيا به‌رده‌وام ئه‌وه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه به هيچ جۆرێك رێگه نادات كورده‌كانى باكوورى سووريا ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنن.
توركيا نيگه‌رانى به‌رده‌وامى هه‌يه له‌وه‌ى كورده‌كانى سووريا ده‌وڵه‌تێكى ئه‌مرى واقيع درووستبكه‌ن.
له‌و پێناوه‌شدا توركيا سڵى له‌وه نه‌كرده‌وه، داواى لێبوردن له رووسيا و ئيسرائيل بكات و په‌يوه‌ندى به ئێران و سوورياوه بكات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووتره رێگه له كورده‌كان بگرێت و پلانه‌كه‌يان شكستپێ بهێنێت.
به هه‌ڵكردنى گڵۆپى سه‌وز له لايه‌ن هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌وه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بڕياريدا هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سووريا بكات بۆ ئه‌وه‌ى كۆتايى به قه‌ڵه‌مڕه‌وى كورده‌كان بهێنێت.
هه‌رچه‌نده توركيا له رێگه‌ى ئاسمانى و زهمينييهوه پشتيوانى له ميليشياى سوپاى ئازادى سووريا ده‌كرد، به‌ڵام گه‌يشتنى توركيا به جه‌رابلووس نه‌هاته‌دى تا ئه‌و كاته‌ى داعش بڕيارى دا پاشه‌كشێى له شاره‌كه بكات.
به بێ ئه‌وه‌ى روون بێته‌وه ئايا ئه‌و پاشهكشێيه له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنێكى پێشوه‌خت بووه له‌گه‌ڵ توركيا، ياخود بڕيارى خودى داعشه به‌وه‌ى به‌ره‌نگارى توركيا نه‌بنه‌وه.
چونكه ئه‌و شاره ته‌نيا رێڕه‌وى چه‌كدارانى داعش بوو بۆ په‌ڕينه‌وه و هاتوچۆيان بۆ ناو توركيا.
توركيا ده‌يه‌وێت كۆتايى كێشه‌كان به گۆڕينه‌وه‌ى سه‌رى داعش به سه‌رى كورد بكات و ئه‌وه‌ش ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و پرۆسه سهربازييهيه كه به ناوى قه‌ڵغانى فورات له چوارشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه ده‌ستيپێكردووه.
هاوكات داواكارى جۆ بايدنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له يه‌په‌گه بۆ ئه‌وه‌ى له خۆرئاواى فورات بكشێته‌وه وه‌ك لێدانى زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه‌يه بۆ يه‌په‌گه.
هه‌رچه‌نده رێبه‌رايه‌تى كورده‌كان هه‌موو هه‌وڵێكى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ره‌وشه سه‌خته به هێمنى تێپه‌ڕێنن و هه‌ر زوو له ترسى له‌ده‌ستدانى هاوپه‌يمانێكى وه‌ك ئه‌مريكا به‌ده‌م ئه‌و داواكارييه‌ى واشنتنه‌وه چوون، به‌ڵام ره‌وشه‌كه زۆر سه‌خته بۆيان.
هيچ كه‌س گومانى له‌وه نييه كه ئه‌وه‌ى رووده‌دات شه‌ڕێكى سه‌خته له دژى كورده‌كان.
ئه‌وان ده‌ڵێن: ئێمه شه‌ڕى رێكخراوێكى زۆر مهترسيدارمان له ئاستى جيهاندا كرد و له كوبانێ و شه‌دادى و منبج و شاره‌كانى ديكه تێكمان شكاند، ئێمه خاوه‌نى پرسێكين و هه‌موو دنيا كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پاشه‌كشێمان پێ بكات و ئێمه روومان له پێشه‌وه‌يه و هه‌رگيز ناكشێينه‌وه، ئه‌گه‌ر چى قه‌باره‌ى فشاره‌كان تا بێت له‌سه‌رمان زياتر بن.
كورده‌كان ئه‌گه‌ر له خۆرئاواى فورات به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتى بكشێنه‌وه هێشتا هيوايان به‌و چه‌تره ئاسمانييهى ئه‌مريكا هه‌يه كه له ژێر سايه‌يدا خۆيان به پارێزراو ده‌زانن.
له كۆتاييدا ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونى ئه‌مريكا له كورده‌كان په‌يوه‌ست بێت به كاته‌وه، به‌ڵام ئاسانيش نييه. ئه‌گه‌ر چى هه‌موو وڵاتانى جيهان رێكبكه‌ون له‌سه‌ر سووتاندنى كارتى كوردى و سنوورداركردنى تواناى له‌راده‌به‌ده‌رى يه‌كينه‌كان له هه‌موو ئاسته‌كاندا، ئه‌وا؛ شه‌ڕى داهاتووى سووريا له شه‌ڕى رژێمى سووريا و به‌رهه‌ڵستكارانه‌وه ده‌بێته شه‌ڕى جيهانى له دژى كورد.
سه‌رچاوه: ئهلنهشرهى لوبنانى