ئارارات "ناسک"ی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئارارات هەرکی، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "ناسک" بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئارارات هەرکی، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم لە تێکستی کەمال ڕێناسە و لە میلۆدی فەرید و کەمال ڕێناسە، ڕەیان شیرازی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
ئەو هونەرمەندە گوتی: ئەوە نوێترین بەرهەمی منە کە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە تۆمارم کردووە و بڵاوم کردووەتەوە، هیوادارم گوێگرە ئازیزەکانم چێژ لەو گۆرانییەم وەربگرن و کەیف و شادی لەگەڵ بکەن.
ئارارات هەرکی، ماوەی پێنج ساڵە دەستی بەگۆرانیگوتن کردووە و هەموو گۆرانییەکانی شادییە. لەئێستادا نوێترین گۆرانی بەناوی "ناسک" بڵاوکردۆتەوە.