کەشناسی: باران بارین بە پچڕ پچڕی بەردەوام دەبێت
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، باران بارین بە پچڕپچڕی لە سنووری دهۆک و زاخۆ بەردەوامی دەبێت و هاوکات لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری باران بارین کەمتر دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 30ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و باران بارین بە پچڕپچڕی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەبارێت و پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەندێک کات باران بارین بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت .
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری باران بارین کەمتر دەبێت، لەشەودا کەش سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی.