خالید یه‌عقووبی: لێدوانه‌كانی کاندیدای پۆستی باڵیۆزی ئەمەریکا دەرخەری تێنەگەیشتنێکی ئاشکرایە لە عێراقی نوێ

ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به لێدوانێكی كاندیدا بۆ پۆستی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه به‌رنامه‌ی كاری له‌پێشینه‌ی خۆی خستووه‌ته ڕوو، ئاماژه به‌وه ده‌كات، لێدوانه‌كه‌ی گوزارشت له نه‌بوونی تێگه‌یشتن و دیدگه‌یه‌كی ڕوون ده‌كات بۆ عێراقی نوێ.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16ـی حوزه‌یران 2024، خالید یه‌عقووبی، ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئه‌منی ڕایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی تره‌یسی جاكبسۆن، كاندیدا بۆ پۆستی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا نیشانه‌ی بێئاگاییهتی له بارودۆخی عێراقی نوێ و ده‌ستوه‌ردانه له كاروباره‌كانی و بێڕێزیكردنه به دراوسێكانی.
خالید یه‌عقووبی له تۆڕی (ئێكس) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌سه‌ر تره‌یسی پێویسته به‌رانبه‌ر به ڕاستییه‌كان هۆشیار بێت و به‌ئاگاییه‌وه لێدوان بدات، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی ناگونجێت و عێراق چاوه‌ڕوانه ئه‌ركه‌كه‌ی ببێته هۆی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن.
ڕۆژی شه‌ممه 15ـی حوزه‌یرانی 2024، تره‌یسی جاكبسۆن، كاندیدا بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له شوێنی ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی لیستی ئه‌ركه له‌پێشینه‌كانی خۆی له عێراق خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند، پاراستنی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی و به‌هێزكردنی هاوبه‌شییه دووقۆڵییه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانیدا ده‌بێت.
جاكبسۆن جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی سه‌قامگیریی، ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق كرده‌وه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، داعش تا ئێسته هه‌ڕه‌شه‌یه.
ڕوونیشی كرده‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه ڕۆڵی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ ڕۆڵێكی نوێ بگوازرێته‌وه، كه ئه‌م ڕۆڵه په‌یوه‌ندیدار ده‌بێت به ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌منی دووقۆڵی بۆ شكستپێهێنانی داعش و پاراستنی ئاسایشی عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و هه‌ژموونی گرووپه چه‌كداره میلیشیاكان كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئایینده‌ی عێراق.
ڕۆژی 26ـی كانوونی دووه‌می 2024، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، نیازی وایه تره‌یسی له شوێنی ڕۆمانۆوسكی بۆ پۆستی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كاندیدا بكات.