بەسرە.. هاووڵاتییەکی میسری چوار هاوڕێی خۆی کوشت
هاووڵاتییەکی میسری لە پارێزگای بەسرەی عێراق، چوار هاوڕێی خۆی کوشتن و پارچە پارچەی کردن.
پۆلیسی پارێزگای بەسرە بڵاوی کردەوە، پیاوێکی میسرییان لە سنووری پارێزگاکە دەستگیر کردووە کە چوار هاوڕێی خۆی "هەڵگری ناسنامەی میسری" بە چەقۆی کوشتارگەی ئاژەڵان کوشتووە.
پۆلیسی بەسرە باسی لەوەش کردووە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە دوای کوشتنی هاوڕێ میسرییەکانی، پارچەی تەرمەکانی لە نێو ژمارەیەک زبڵدانی کوچە و کۆڵانەکانی ناوچەکە شاردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، دوای دیارنەمانی چوار هاووڵاتی میسری لە پارێزگای بەسرە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بۆیان دەرکەتووە ئەو چوار کەسە لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیانەوە لەسەر ناکۆکی کوژراون و تۆمەتبارەکەش "دوای هەڵاتنی بۆ بەغدا، دەستگیر کرا".
یهكێك له هۆكانی زیادبوونی ڕێژهی تاوان له پارێزگاكانی عێراق، زۆری ڕێژهی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەتە لەلایەن هاووڵاتییانهوه. وهزارهتی ناوخۆی عێراق له ڕێگهی پرۆسەیەکەوە، دهیهوێت چهكی هاووڵاتییان تۆمار بكات یان چەک لە هاووڵاتییان بكڕێتهوه.
ڕۆژانه، له شار و پارێزگاكانی عێراق، ڕووداوی دڵتهزێن و تاوانكاری بهو چهكانەی لای هاووڵاتیانه، دهبێته هەواڵی مێدیاکان و قسهوباسی نێو هاووڵاتییان. ڕێژەی هەڵگرتنی چهكی بێ مۆڵهت و نایاسایی لەلایەن هاووڵاتییانەوە هێنده زۆرە، زۆربهی خێزانه عێراقییهكان له ماڵهكانیاندا هەیانە. بهشێك له شارهزایانیش پییان وایه، كڕینهوهی چهك له هاووڵاتیان دهكرێت ببێته هاندان بۆ زیادبوونی بازرگانیكردن به چهك.