ھێزە ئەمنییەكان ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نووسەرانی ئێرانیان ھەڵوەشاندەوە
K24 - ههولێر:
ئەنجوومەنی نووسەرانی ئێران، لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی ھەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنەكەیان لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كرد و رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەكان، رژاونەتە شوێنی كۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنەكەیان و رێگریان لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی دەستەی بەرێوهبەری ئەو ئەنجوومەنەدا كردووە.
ئەنجوومەنی نووسەرانی ئێران لەو بەیاننامەیەدا دەڵێت، چالاكییەكانیان دژی سانسۆرە و داواكردنی مافی ئازادی رادەربڕینە لە ئێران، داواش دەكەن رێگە لە دەستێوەردانی ھێزە ئەمنییەكان لە چوارچێوەی چالاكییەكانیان بگیردرێت.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا چەندینجار كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نووسەرانی ئێران, لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات و ھێزە ئەمنییەكانەوە ھەڵوەشاوەتەوە.