ئهمهریكا له ڕێگهی پڕۆژهیاسایهكهوه ڕووسیا دهخاته ناو لیستی وڵاتانی پشتیوانیی تیرۆر
پڕۆژهیاسایهكی دوو سیناتۆری كۆماری و دیموكراتهكان ئهگهر دهنگی پێ بدرێت، ڕووسیا و چهند وڵاتێكی عهرهبی دهخاته ناو لیستی ئهو وڵاتانهی پشتیوانی له تیرۆر دهكهن.
بڕیار وایه ئهمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی حوزهیرانی 2024، ههر یهك له لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییهكان و ڕیچارد بلومێنتالی، سیناتۆری دیموکراتهكان، پڕۆژەیاسایەکی هاوبەشی دوولایەنە بۆ پۆلێنکردنی ڕووسیا، سووریا و وڵاتانی دیکە وەک "پشتیوانانی تیرۆر" بە پێی یاساکانی ئەمریکا ڕابگەیەنن.
چاوهڕوان دهكرێت پڕۆژهكه له میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕابگهیهنرێت و لە هەفتەی داهاتووەوە دەخرێتە دەنگدانەوە.
بەپێی پۆلێنبەندیی ئەمهریکی، پێناسەی ئەو دەوڵەتانەی کە پشتیوانی له تیرۆر دەکەن "ئەو دەوڵەتانەن کە چەندین جار پشتگیریان بۆ کردەوەی تیرۆریی نێودەوڵەتی کردووە."
ئەو وڵاتانەی تا ئێسته بە پێی یاساکانی ئەمهریکا وەک پشتیوانی تیرۆر پۆلێن کراون، ، بریتین لە کوبا، ئێران، کۆریای باکوور و سووریا.
یەکێتیی ئەورووپا ڕەزامەندی دا لەسەر سەپاندنی 14مین پاکێجی سزاکانی بەسەر ڕووسیادا، کە تیایدا بۆ جاری یەکەمە کەرتی گازی سروشتی و هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج.
ئورسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، پاکێجی ئەمجارەی سزاکانیان داهاتی ڕووسیا لە گازی سروشتی و نەوت کەمدەکاتەوە، هەروەها رێگری دەکات مۆسکۆ لە ڕێگەی وڵاتانی دیکەوە خۆی لە سزاکان بدزێتەوە، دەشبێتە بەربەستێک لەبەردەم ڕووسیا بۆ گەیشتن بە تەکنەلۆجیای نوێ.
خۆشەوی محەممەد، پەیامنێری کوردستان24 لە مۆسکۆ گوتی: ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا پێی وایە هەموو سزاکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئەوەیە کە گوشار بخەنە سەر ئابووری ڕووسیا تا گرژییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی ناو کۆمەڵگەی ڕووسیا زیاتر بکەن، بەڵام پوتین باسی لەوە کردووە هەموو ئەم ڕێکارانە بێسوود بووە.
ئاماژەی بەوە دا، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بانکی ناوەندیی ڕووسیا بەهای دراوەکەیان بەرز کردووەتەوە بە ڕێژەی 11%، سزاکانی یەكێتیی ئەورووپا بۆ سەر ڕووسیا بۆ ئەوەیە کە وڵاتەکە دەستی نەگات بە تەکنەلۆجیا.
پەیامنێری کوردستان24، دەڵێت: پاکێجی 14مینی سزاکان بۆ سەر ڕووسیا پێشتر هەر یەکە لە وڵاتانی هەنگاریا و ئەڵمانیا دژی بوون، بۆیە سەپاندەنکەی زۆر لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا دواکەوت.