هه‌ده‌په: دیواری كوبانێ دیواری شه‌رمی سه‌ده‌یه
له یه‌كتر جیامان ده‌كاته‌وه
K24 هه‌ولێر
پارتی گه‌لانی دیموكراتیك له به‌یاننامه‌یه‌كدا دروستكردنی دیوار له نێوان باكووری كوردستان و شارۆچكه‌ی كوبانێ له رۆژئاوای كوردستان ره‌ت ده‌كاته‌وه و به دیواری شه‌رمی سه‌ده به‌ناو ده‌كات.
له به‌یاننامه‌ی هه‌ده‌په‌دا هاتووه: دیواره‌كه له یه‌كتر نزیكمان ناكاته‌وه، به‌ڵكو جیامان ده‌كاته‌وه، كه ئێستا ته‌واوی سنووری رۆژئاوای كوردستان به جموجوڵی سه‌ربازی توركیا داپوشراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای جێگه‌ی قبووڵكردن نین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماژه به لێدانی خه‌نده‌ق له لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه ده‌كات.
گوتیشی له‌و شوێنه‌ی كه حكومه‌تی توركیا دیوار دروست ده‌كات، خاكی خه‌ڵكی كوبانێ یه، كه به دیواری شه‌رمی سه‌ده ناوی هێناوه، كه پێی وایه له یه‌كتر نزیكمان ناكاته‌وه، به‌ڵكو دوورتر و جیا و پارچه‌مان ده‌كات.