ئیتاڵیا: داھاتی مۆزەخانەكان بۆ ھاوكاریكردنی زیانلێكەوتووانی بومەلەرزە تەرخان دەكرێت

دەسەڵاتدارانی ئیتاڵی بڕیاریان داوە، داھاتی ئەم ھەفتەیەی مۆزەخانە گشتییەكانی وڵاتەكەیان بۆ سەرلەنوێ نۆژەنكردنەوەی ئەو ناوچانە تەرخان بكرێت كە بە ھۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەركەوتووە.

داریۆ فرانشسكینی، وەزیری رۆشنبیریی ئیتاڵیا رایگەیاند، بومەلەرزەكە زیانی بە 293 شوێنەواری كولتووری و رۆشنبیری گەیاندووە و داوای لە ھاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد وەك پشتیووانیێك بۆ ھەڵمەتەكە و " ھاوخەمی لەگەڵ قوربانییەكانی بومەلەرزەكە"، ھەموویان سەردانی مۆزەخانە و ناوچە شوێنەوارییەكان بكەن.

جگە لە گیان لەدەست دانی 291 كەس، بومەلەرزەكە ژمارەیەكی زۆر كڵێسا و خانوو و باڵەخانەی كۆنی خاپوور كرد.

لای خۆیشیەوە، سەرۆكی شارەوانیی ئەماتریچیی مێژوویی كە ناوچەكەی زۆرترین زیانی بەركەوتووە، چووەتە پاڵ ھەڵمەتەكە و ھیوای خواست شرۆچكەكەی بگەرێتەوە سەردەمی شكۆ و خۆی.

دوای ئەو بومەلەرزەیەی ساڵی 2009 لە شارۆچكەی لاكویلای دا و 300 كەس گیانیان لەدەستدا، حكومەتی ئیتاڵیا بە ھۆی شكستھێنانی لە رێگریكردن لە كەوتنەوەی زیانی گیانی زۆر لەكاتی رووداوی لەم چەشنەدا، رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بووەتەوە