داعش له موسڵ داوای به‌خشینی خوێن له دانیشتوانی ده‌كات
ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداری له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر
به ده‌یان چه‌كداری داعش له ئه‌نجانی زنجێره هێرشێكی هه‌وایی له ناو سه‌نته‌ری شاری موسڵ كوژراون، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ته‌رمی 200 چه‌كداری دیكه كه هه‌موویان له شه‌ڕی گیاره له باشووری موسڵ كوژراون.
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند داعش له‌ناو شاری موسڵ بانگهێشتی هاووڵاتیان ده‌كات بۆ به‌خشینی خوێن بۆ بریندارانی، كه به‌هۆی هێرشی هه‌وایی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان برینداربوونه.
چواری چه‌كداری داعش له قه‌زای هیت به‌هۆی بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژراون.
له گوندیكێ ناحیه‌ی سه‌عدیه 12 چه‌كداری دیكه به‌هۆی بۆردومانی كۆگه‌یه‌كی چه‌ك كوژراون.
10 چه‌كداری دیكه له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیڵێك له گوندی مه‌كوك له رێگه‌ی نێوان گیاره و مه‌خمور له باشووری موسل كوژراون.
چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئه‌ویش، 60 چه‌كداری دیكه‌ی داعش به‌هۆی هێرشێكی فڕۆكه‌كانی عێراقی له بنكه‌ی راهێنانی سه‌ربازی له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كوژران، كه یاریده‌رێكی به‌غدای بۆ كاروباری چه‌كدارانی بیانی له شاری قایم له پارێزگای ئه‌نبار له نێوانیاندا بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای ئوزبه‌كستان و به‌رپرسی ئه‌منی ویلایه‌تی "الخیر" له قه‌زای قائم له‌ناو كوژراوه‌كاندان.
داعش پێشتر چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی له‌ده‌ستداوه، له‌وانه ئه‌بو عومه‌ر چیچیانی وه‌زیری جه‌نگ، ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی سه‌ربازی.