كۆمەڵ و یەگكرتوو لەبارەی ھاوپەیمانێتییەكەیان كۆدەبنەوە

K24 – سلێمانی

شاندی ھاوبەشی كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوو ئیسلامی لە شاری سلێمانی لەبارەی كاری ھاوبەش و دروستكردنی بەرەیەكی ئیسلامی لە باشووری كوردستان كۆبوونەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "دوای دروستكردنی لیژنەیەك لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی ھەردوولا، ئەمرۆ كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی یەكەم كۆبوونەوەیان لە شاری سلێمانی لە كۆبوونەوەدان، جگە لە دروستكردنی بەرەیەكی ئیسلامی دەیانەوێت بەھاوبەشی كاربكەن و لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوودا بە یەك لیست بەشداری بكەن و  یەك فراكسیۆنیان لە ناوپەرلەماندا ھەبێت".

سەبارەت بە بەشدارینەكردنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەو كۆبوونەوەیە پەیامنێرمان گوتی: "بەپێی گوتەی بەرپرسانی كۆمەڵ و یەكگرتوو، ھەنگاوی یەكەم لەنێوان ئەم دوو لایەنە دەبێت و دواتر دەست دەكەن بە راگەیاندنی بەرەیەكی ئیسلامی".