له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ڕێژه‌ی سوتانی ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامه‌كان زیاد دەکات

سووتانی ئۆتۆمبێل
سووتانی ئۆتۆمبێل

بە قسەی شارەزایانی بواری ئەلیکترۆنیاتی ئۆتۆمبێڵ، بەشێک لە هۆکارەکانی سووتانی ئۆتۆمبێل، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایە.

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ڕێژه‌ی سوتانی ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامه‌كان بەرزدەبێتەوە و پسپۆرانی بواری ئۆتۆمبێل و سیسته‌می كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، هۆكاره‌كانی بۆ ناڕێكی له‌ سیسته‌ی كاره‌بایی ئۆتۆمبێلەکان و هه‌ندێك جار ده‌ستكاریكردن و گۆڕینی پارچه‌ كاره‌باییه‌كانی به‌ پارچه‌ی نا ڕه‌سه‌ن و كوالێتی خراپ دەگەڕێننەوە، هه‌ربۆیه‌ هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌درێت كه‌ده‌بنە‌ هۆی سووتانی ئۆتۆمبێل و به‌رگریی شارستانیی داواده‌کات شوفێران خۆیان به‌دوربگرن له‌ چه‌ند كارێك كه‌مەترسی سووتانی ئۆتۆمبێلی هەیە.

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ناوه‌ناوه‌ له‌ شه‌قامێكه‌وه‌ ڤیدیۆی سووتانی ئۆتۆمبێڵێک لە سۆشیال میدیا بڵاودەبێتەوە، نه‌ریمان كه‌سێكی شاره‌زای بواره‌كی ئەلیکترۆنیاتی ئۆتۆمبێڵە، ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی وایكردووه‌ شاره‌زایی له‌ کارەکەیدا هەبێت، كاره‌كه‌شی بۆته‌ هۆكارێك كه‌ داهێنان بكات و فرۆكه‌ش دروستبكات، لەبارەی هۆکارەکانی سووتانی ئۆتۆمبێل گوتی، كاتێك  ئۆتۆمبێلێک دەسووتێت  ئه‌سته‌مه‌ بتواندرێت به‌ ئاسانی و به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت، هه‌ربۆیه‌ زۆرجار ڕووداوه‌كان به‌ سووتانی ته‌واوه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌ كۆتاییان دێت.

Fly Erbil Advertisment