عێراق داوای گۆڕینی باڵیۆزی سعودیه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوا له سعودیا ده‌كات باڵیۆزی خۆی له به‌غدا بگۆڕێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوا له سعودیه كرد سامر سه‌بهان باڵیۆزی خۆی له عێراق بگۆڕێت، كه به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی تۆمه‌تبار كراوه.
به‌رپرسانی شیعه‌ی عێراق پێشتر چه‌ندینجار داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی سعودیه‌یان كردبوو، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانی زیندانێك له باشووری عێراق كردبوو و دواتریش چەندین لێدوانی سەبارەت بە رەوشی عێراق دابوو.
له لایه‌كی تره‌وه، باڵیۆزی سعودیه و سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م وڵاته باسیان له بوونی پلانێك بۆ كوشتنی سه‌بهان كرد كە به ده‌ستپێشخه‌ری ئێران بووە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له سعودیه ده‌كات باڵیۆزی خۆی له عێراق بگۆڕێت، به بێ ئه‌وه‌ی كه هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
سعودیه پاش 25 ساڵ باڵیۆخانه‌ی خۆی له عێراق كرده‌وه، كه سه‌بهان به یه‌كه‌م باڵیۆزی سعودیه پاش دابڕانی 25 ساڵ لە په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غدا و ریاز ئه‌ژمار ده‌كرێت.