هەردوو کاندیدای ئەمەریکا کۆتاییان بە یەکەم دیبەیتی نێوانیان هێنا
کاندیداکان دۆناڵد ترەمپ و جۆو بایدن، کۆتایی بە دیبەیتەکەیان هێنا بە خستنەڕووی ئارگیومێنتە کۆتاییەکانیان، بایدن بەوە دەستیپێکرد کە پێیوابوو بەهێزترین ئارگومێنتی خۆیەتی، هەروەها ترەمپ باجی زیاتر کەمدەکاتەوە بە دەوڵەمەندەکان، بەڵام ترەمپ لەوەڵامدا گوتی، "ئەو سەرۆکێکی لاوازە هیچ کەسێک لە جیهاندا ڕێزی لێناگرێت."
دوای ئەوەی کە بایدن ئەوەی هەبوو پێشکەش کرد، لە خاڵە بەهێزەکانی، چەند بیرۆکەیەکی جیاوازیشی پێشکەش کرد سەبارەت بە کەمکردنەوەی تێچووی چاودێری تەندروستی و نەهێشتنی هەندێک تێچووی دیکەی تەندروستی.
بەڵام ترەمپ جیاوازتر بوو هێرشی کردە سەر بایدن و گوتی، ئەم پیاوە هەمیشە گلەیی دەکات. گوتیشی، "سوپاکەمان و وڵاتەکەمان ڕێزی لێناگرێت، ئێمە لە دۆزەخدا دەژین". هەروەها ڕێساکانی ڕکابەرەکەی خستە ڕوو، بەوەی بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و چاودێری تەندروستیدا کردووە.
لە کۆتاییدا گوتیشی: "ئێمە نەتەوەیەکی شکستخواردووین، بەڵام ئیتر شکست ناهێنێت و جارێکی دیکە دەیکەینەوە نەتەوە گەورەکە."
لە میانی دیبەیتەکەدا، جۆو بایدن هێرشی کردە سەر ترەمپ وەک تاوانبارێکی سزادراو، بە توندی ڕەخنەی لێگرت لەسەر کێشە یاساییەکانی، ترەمپ وەڵامی قسەکەی دایەوە بە پرسی کوڕەکەی بایدن، "هانتەر" ئەو بابەتەی وروژاندەوە و بە تاوانبار وەسفی کرد.
گفتوگۆکان خراپتر بەڕێوەچوون، کاتێک بایدن قسەی لەسەر پەیوەندییە گوماناوییەکەی ترەمپ لەگەڵ ستۆرمی دانیێڵز کرد و تۆمەتباری کرد بەوەی، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەستێرەیەکی فیلمی گەورەساڵان هەبووە لەکاتێکدا هاوسەرەکەی دووگیان بووە. ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ خاوەنی ئەخلاقی پشیلەی سەر شەقامە.
وەڵامی ترەمپ لە دیبەیتەکەدا ئەوەبوو کە "هەرگیز لەگەڵ ئەستێرەیەکی پۆرن نەخەوتم". ترەمپ بەم قسەی بایدن توورە بوو، لای خۆیەوە بەوە تۆمەتبار کرد کە "خراپترین سەرۆک لە مێژووی وڵاتەکەماندا". هەروەها لەسەر پرسی کۆچبەرانیش هێرش کردە سەر بایدن.
لە دیبەیتەکەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا هێرشی کردە سەر جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر سیاسەتی سنوورەکان. ئاماژەی بەوەش دا کە ئیدارەی بایدن زیاتر لە 709 ملیۆن ڕووبەڕووبوونەوە لە سنووری ئەمەریکا و مەکسیکدا بەخۆیەوە بینیوە، کە نزیکەی سێ ئەوەندەی ئەو ژمارەیەیە کە لە سەردەمی ترەمپدا ڕوویانداوە.
ترەمپ ئەوەشی خستە ڕوو کە کۆچبەران بە چەندین هۆکار لە ماڵ و حاڵی خۆیان هەڵاتوون، لەوانە کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر ئابوورییەکانی ئەمەریکای ناوەڕاست و کارەساتی سروشتی.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنی دیبەیتەکە، هەردوو کاندیدەکە پرسی تەمەنیان خستەڕوو.
بایدن بیری هێنایەوە کە سەردەمانێک گەنجترین پیاو بووە لە سیاسەتدا، و هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی باسی دەستکەوتەکانی بکات وەک سەرۆک وەک بەڵگەیەک بۆ ئەوەی توانای ئەنجامدانی ئەو کارەی هەیە.
لای خۆیەوە ترەمپ ئەو تاقیکردنەوە مەعریفیانەی وەبیرهێنایەوە کە وەک سەرۆک ئەنجامیدابوو و تەحەدای بایدنی کرد کە هەمان کار بکات.
لە کۆتاییدا ترەمپ گوتی با پێگەیشتوو بین. بایدن لە وەڵامدا گوتی: تۆ منداڵیت.
ژمارەیەک لە دیموکراتەکان هەستی نائومێدی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە ئەدای سەرۆک جۆو بایدن لە دیبەیتەکەدا، کاتێک وازی لە وەڵامدانەوەی هەندێک پرسیار هێنا کە سەبارەت بەوەی ئایا دەبێت وەک کاندیدای پارتەکە بمێنێتەوە یان نا.
دەیڤید ئەکسێلرۆد، ڕاوێژکاری باڵای پێشووی ئۆباما ڕایگەیاند، ئەگەر مشتومڕەکە لەسەر سیاسەت هەڵسەنگێندرێت، بایدن لە پرسەکانی لەباربردن و ئابووریدا گۆڵی تۆمارکردووە. بەڵام ئاستێکی زۆر خراپی پێشکەش کرد و پێویستە مشتومڕ لەسەر ئەوە هەبێت کە ئایا لەسەر بلیتی دیموکراتەکان بمێنێتەوە یان نا. یەکێک لە دیموکراتەکان کە لە ئیدارەی بایدن کاتەکانی بە کارکردن بەسەر بردووە دەڵێت "بایدن ترسناک دەردەکەوێت. ئەو ناتەبایە".
چالاکوانێکی دیکەی دیموکراتەکان لای خۆیەوە ئەدای بایدنی بە ترسناک وەسف کرد.
وەک یەکێک لە چالاکوانەکانی دیکە کە زیاتر لە 10 ساڵە کار لەسەر کەمپەینەکان دەکات لە هەموو ئاستەکاندا دەڵێت: "ئەستەمە بڵێین بایدن کاندیدی ئێمە بێت."
لای خۆیەوە، مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی "X"، پاڵپشتییەکی بەهێزی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بڵاوکردەوە و بە تاکە کاندیدای "شایستە و بەتوانا" وەسفی کرد بۆ پۆستی سەرۆک.
جۆنسۆن ئاماژەی بەوەش دا، ئەمە گەورەترین نایەکسانییە لە مێژووی مشتومڕەکانی سەرۆکایەتیدا، گوتیشی، ترەمپ لە ڕکابەرەکانی باشتر بووە.
ئەو دوو کاندیدە دوای تەواو بوونی دیبەیتەکە و جێهێشتنی شانۆ تەوقەیان نەکرد.
لە کۆتایی دیبەیتی نێوان بایدن و ترەمپ، "سی ئێن ئێن" ئەو خولەکانەی ژمارد کە ئەو دوو کاندیدە لە ماوەی نەوەد خولەکدا قسەیان کردووە، ترەمپ بۆ ماوەی 38 خولەک و 13 چرکە قسەی کردووە. جۆو بایدن بۆ ماوەی 33 خولەک و 41 چرکە قسەی کردووە.