جیل بایدن: جۆو گەنج نییە

جیل بایدن، خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە ئەدای سەرۆک جۆ بایدن لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە دیبەیتی سەرۆکایەتیدا ئاشکرا کرد.
جیل بایدن، لە کۆبوونەوەیەکی کۆکردنەوەی پارە لە نیویۆرک، بە کۆمەڵێک لایەنگرانی گوت، "دەمەوێت باسی دیبەیتەکەی بایدن و ترەمپ بکەم، چونکە دەزانم لە مێشکتاندا چی دەگوزەرێ، بەڵام جۆو هەستی بە هیچ نەدەکرد خۆی گوتی من گەنج نییم. هەروەها پێم گوت، ئیمە نامانەوێت بەو 90 خولەکە چوار ساڵەکەت دەستنیشان بکات.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی، " ئەوەی هاوسەرەکەم دەیزانێت چۆن بیکات ئەوەیە کە ڕاستییەکان بڵێت و کاتێک جۆو کە دەکەوێت دووبارە هەڵدەستێتەوە، ئەمڕۆش ئەوە دەکەین".
جێگای سەرنجە، بایدن ڕۆژی هەینی لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور وتارێکی بەهێزی پێشکەش بە جەماوەر و لایەنگرانی کرد، لەوێ دانی بەوەدانا کە "گەنج نییە" بەڵام بە ڕوونی ڕایگەیاند کە بەنیازی ئەوە نییە کێبڕکێی ساڵی 2024 بۆ کۆشکی سپی جێ بهێڵێت.
بایدن بە زەردەخەنەوە دەڵێت، "منیش وەک جاران بە ئاسانی قسە ناکەم" و بەردەوام بوو، بەڵام دەزانم چی دەزانم و چی دەڵیم و ڕاستییەکان چۆن ئاشکرا دەکەم.
مێدیاکانی ئەمەریکا لەسەر ئەوە کۆک بوون کە ئاستی بایدن لە دیبەیتەکەدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێش خۆیدا خراپ بووە.
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردەوە، پێدەچێت جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە چەند خاڵێکدا لە دەستپێکردنی دیبەیتی سەرۆکایەتیدا، کێشەی گەیاندنی وتارەکەی هەبووبێت.