بڕیارێکی تورکیا دانیشتووانی جۆلەمێرگ هەراسان دەکات

ناوچەی جۆلەمێرگ کە دەکەوێتە سەر سنووری تورکیا لەگەڵ عێراق و ئێراندا، گلەیی لە بڕیارێکی تورکیا دەکەن بۆ زیادکردنی ڕسوماتی دەروازە لە 150 لیرەوە بۆ هەزار و 500 لیرە، کە بەرپرسانی شارەکە هۆشداری دەدەن لە زیادبوونی هەژاری و نەهێشتنی پەیوەندیی خزمایەتی نێوان دانیشتووانی هەردوو دیووی سنوورەکە.

دانیشتووانی ناوچەکە، دەروازە سنوورییەکان وەک سەرچاوەی داهات بەکار دەهێنن. داواش دەکەن ئەم بڕیارە نەمێنێت بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای خەڵک و بێکاری، هەروەها سەرۆکی ژووری بازرگانیی جۆلەمێرگ داواکارییەکی پێشکەش کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری زیادکردنی ئەو ڕسووماتە.

سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەو پاکێجە نوێیەی ڕسوومات کە بڕیارە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەژاریی لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات، گوتیشی: لە پارێزگای جۆلەمێرگ سێ دەروازەی سنووریمان لەگەڵ ئێران و عێراقدا هەیە. هیچ  دەرفەتێکی کار لە پارێزگاکەماندا نییە، وەک چۆن ناتوانرێت پیشەسازی و کشتوکاڵ بکرێت. بۆیە دانیشتووانی ناوچەکە ژیان و گوزەرانیان لەسەر ئەو هاتوچۆی ڕۆژانە و هەروەها هێنانی ئەو بەرهەمانەیە لەگەڵ خۆیان کە دەکەونە چوارچێوەی لێخۆشبوونی باج، بەڵام ئەگەر کرێی ڕۆشتنی نێودەوڵەتی بۆ 1500 لیرەی تورکی زیاد بکرێت، ئەوا ئەم دەرفەتەیان نامینیت".

ئاماژەی بەوەش دا، پەیوەندی خزمایەتی کاڵ دەبێتەوە، بەو پێیەی پارێزگاکە دەکەوێتە خاڵی سفری نێوان هەردوو وڵات و ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕیارێکی لەو شێوەیە زیان بە پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێت.

ڕوونیشی کردەوە، زیادنەکردنی ڕسووماتی ڕۆیشتنی نێودەوڵەتی دەتوانێت ڕێگریی بکات لە ناڕەحەتییەکان و هەژاری ئەو هاووڵاتیانە دەکات کە بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن، بەڵام زیادکردنی ڕسوومات دەبێتە هۆی زیادکردنی هەژاری و کۆچکردن لە ناوچەکە.

Fly Erbil Advertisment