شاندێکی هاوبەشی وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

لۆگۆکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ
لۆگۆکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ

K24 – بەغدا:

ئەمڕۆ شاندێکی هاوبەشی وەزارتەکانی ناوخۆ و دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات، لەگەڵ تیمێکی حکوومەتی عێراق کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن و ڕێککەوتن لەسەر چەند پرسێک، یەکێ لەوانە مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانە.

شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، بڕیارە شاندێکی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد و شاندی وەزارەتی دارایی بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب لەگەڵ لێژنەیەکی تایبەتی ترانزێت ئێوارەی ئەمڕۆ بگەنە بەغدا.

پەیامنێری کوردستان24 دەڵێت: شاندەکە بۆ چارەی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ تیمی حکوومەتی عێراق کۆدەبنەوە، تیمەکەش پێکدێن لە محەممەد تەمیمی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و چەند بەرپرسێکی دیکە.