سێنتکۆم: سێ بەلەمی حووسییەکانمان لەناو بردووە
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا "سینتکۆم" ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ بەلەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییان لە دەریای سوور تێک شکاندووە.
لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (USCENTCOM) لە شەڕێکدا بەرگرییان لە خۆیان کردووە و لەئاکامدا سێ کەشتی بێ سەرنشینی سەر بە حووسییەکان لە دەریای سوور، لەناو بردووە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەم هێزانە هەڕەشەیەکی نزیکن بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا. ئەم ڕێوشوێنانەش گیراونەتەبەر، بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانان و سەلامەتیی ئاوە نێودەوڵەتییەکانە.
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا دووپاتیشی کردەوە، ئەم هەڵسوکەوتە ناشرین و بێباک و بەردەوامەی حووسییەکان، هەڕەشەیە لە سەقامگیری ناوچەکە و ژیانی دەریاوانانی ئەودیوی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن دەخاتە مەترسییەوە.