پارێزگاری هه‌ولێر: كاسبكاران و دوكاندارانی قه‌یسه‌ریی و له‌نگه سكاڵا له دژی تۆمه‌تبارانی سووتانی هه‌ردوو بازاڕه‌كه تۆمار بكه‌ن

پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، له سه‌ره‌تای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی بازاڕه‌كانی قه‌یسه‌ریی و له‌نگه و چه‌ند بازاڕ و شوێنێكی دیكه گومانیان هه‌بووه كه ڕووداوی سروشتیی و ئاسایی بووبن؛ هاوكات سوپاسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات له ده‌ستنیشانكردن و دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌م ڕووداوانه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 1ـی ته‌ممووزی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی بازاڕه‌كانی قه‌یسه‌ریی و له‌نگه و چه‌ند بازاڕ و شوێنێكی دیكه گومانیان هه‌بووه كه ڕووداوی سروشتیی و ئاسایی بووبن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هه‌موو لایه‌كیان دڵنیا كرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردن و دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌م ڕووداوانه ده‌ستی پێ كردووه و دوای ئاشكرابوونیشیان چاوپۆشی له تاوانه‌كانیان ناكرێت.
ئومێد خۆشناو له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا سوپاسی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى عێراق و هێزەکانى ئەنجوومەنى ئاسایش و دژەتیرۆرى کوردستان و ئاژانسى هەواڵگریى فیدراڵ و ئاسایش و پۆلیسى هەولێری كردووه، کە توانیان لە ماوەیەکى کەمدا و بە هاوبەشى لەگەڵ یەکتر ئەو تۆڕە "تاوانکارییە تیرۆریستییه" ده‌ستنیشان بكه‌ن و دواتر دەستگیریان بکەن.
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت، ئامانجى ئەو "تۆڕە تاوانکار و تیرۆریسته" بە شێوەیەکى بەرنامەبۆداڕژراو و ڕێکخراو، تێکدانى ئارامى و ئاسایشىی هەولێر و لێدان بووه لە ئابووریی و بڕینی سەرچاوەی قوتی هاووڵاتییانى شارەکە.
ئومێد خۆشناو داوایشی له كاسبكاران و دوكاندارانی زیانبه‌ركه‌وتوو كردووه، لە نزیکترین بنکەکانی پۆلیس و لە دادگه سکاڵا لە سەر ئەو تۆمه‌تبارانه تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی باجی قورسى ئەو زیانانە بدەن کە بە قوت و ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانیان گەیاندووە.
پارێزگاری هه‌ولێر ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، وێڕاى نۆژەنکردنەوەى بازاڕى لەنگەى هەولێر کە لە قۆناغى کۆتاییدایە، هاوكات لە هەردوو بەشى بازاڕی قەیسەری، قەیسەریی کۆن و قەیسەریی نوێ، لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بە گوژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە لە ڕێگەی دوو کۆمپانیاوە و بەکارکردنى سێ شیفت و بە شەو و ڕۆژ نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە بەردەوامە.