مەکسیک؛ لە ڕووبەڕووبوونەوەی دووباندی چەکداری قاچاخ 19 کەس کوژران

لە باشووری مەکسیک  لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداری، لەنێوان ئەندامی دوو باندی قاچاخچێتی و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان 19 کەس کوژران کە چواریان خەڵکی گواتیمالان.

وەزارەتی ئاسایشی مەکسیک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە پارێزگای تاباسکۆ، لە ناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا، تەرمی 14 کەس کە بە گولـلە کوژرابوون، دۆزرانەوە، دوو تەرمی دیکەش لەناو کابینەکەدا و دووانی دیکەش لە لایەک و کەسێکی دیکەش بە دووری نزیکەی 100 مەتر دۆزرانەوە.

تاباسکۆ، سنووری گواتیمالا و ویلایەتە دراوسێکانی بە کەنارەکانی کەنداوی مەکسیکەوە دەبەستێتەوە. هاوشێوەی چیاپاس پێش تەقینەوەکەی، پێشتر دەیان ساڵ لەمەوبەر شوێنی ڕێڕەوی گەورەی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و کۆچبەران بووە، ئەمەش بەهۆی جوگرافیاوە.

هەندێک لە خەڵکی ناوچەکە بە "دەروازەی باشووری ڕۆژهەڵات" ناوی دەبەن.

توندوتیژیی پەیوەست بە تاوانە ڕێکخراوەکان لە مەکسیک لە ساڵی 2006ەوە زیاتر لە 150 هەزار کوژراو و 100 هەزار کەسیش بزر بوون، ئەوەش دوای ئەوەی فیلیپی کاڵدیرۆنی، سەرۆک 2006-2012 هەڵمەتێکی سەربازی دژی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەست پێ کرد.

Fly Erbil Advertisment