چاووش ئۆغڵۆ: يه‌كينه‌كان پاكتاوى ره‌گه‌زى ئه‌نجامده‌ده‌ن
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياند، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له سووريا كرده‌وه‌ى پاكتاوى رهگهزييان له باكوورى سووريا ئه‌نجامداوه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياند، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له سووريا كرده‌وه‌ى پاكتاوى رهگهزييان له باكوورى سووريا ئه‌نجامداوه.
گوتيشى: يه‌كينه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن لايه‌نگرانى خۆيان له‌و ناوچانه نيشته‌جێ بكه‌ن كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش دهرياندههێنن.
چاوش ئۆغڵۆ ئه‌وه‌شى گوت: پێويسته يه‌كينه‌كان به په‌له بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات.
ناوبراو له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجاميدا درێژه‌ى به تۆمه‌تباركردنى يه‌كينه‌كان دا و گوتى: ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى ناچار كراوون ناوچه‌كانيان بهجێبهێڵن ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانى خۆيان، ئه‌وه‌ش ئامانجى يه‌كينه‌كان نييه و ئه‌وان ده‌يانه‌وێت خه‌ڵكى خۆيان له ناوچه‌كان نيشته‌جێ بكه‌ن.
رۆژى چوارشه‌ممه 24ى ئاب/ ئۆگستى 2016، سوپاى توركيا به ياوه‌رى ده‌يان تانك و زرێپۆش سنوورى نێوده‌وڵه‌تى سوورياى به‌زاند و ئه‌و بۆشاييه ئه‌منييه‌ى پڕكرده‌وه كه به هۆى پاشه‌كشێى بێ شه‌ڕى داعش له جه‌رابلووس درووست ببو.
به‌رپرسانى توركيا رايانگه‌ياندووه، ئامانجيان له‌و له‌شكركێشييه سنووردانانه له به‌رده‌م پێشڕه‌وييه‌كانى يه‌په‌گه له باكوورى سووريا، كه له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا توانيويه‌تى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستبهێنێت.