جۆو بایدن لەگەڵ ناتانیاهۆ کۆدەبێتەوە

لای ڕاست(جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا) لای چەپ( بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل)
لای ڕاست(جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا) لای چەپ( بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل)

کەناڵی CNN ڕاگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە سەردانەکەی ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتن کۆببێتەوە و وتارێک لە بەردەم کۆنگرێس پێشکەش بکات.

ئەو کەناڵە ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی ئەمەریکی و ئیسرائیل هێشتا لە پرۆسەی دیاریکردنی وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکەدان، کە پێدەچێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا لە کۆشکی سپی بەڕێوەبچێت، بەڵام ڕەنگە لە دوایین ساتەکاندا گۆڕانکارییەکی کتوپڕ ڕووبدات.

ئەم دیدارە لەژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان بایدن و نەتانیاهۆ، دێت کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە پاشخانی دواکەوتنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل، وەک بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بایدن دەیان ساڵە ناتانیاهۆی ناسیوە، ئەگەری زۆریش هەیە بۆ ئەوەی کاتێک سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لێرە بێت کۆببنەوە.

لەلایەکی دیکەوە بایدن، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری "تایم"ـی ئەمەریکی لە سەرەتای مانگی حوزەیران ڕایگەیاند، ڕەنگە ناتانیاهۆ شەڕی غەززە درێژ بکاتەوە ئەمەش بۆ ئەوەی هەوڵدەدات "بە دەسەڵاتەوە بچەسپێت".

بایدن پێی وایە ناتانیاهۆ بەدوای درێژکردنەوەی ململانێکاندایە بۆ "مەبەستی سیاسی" دەشڵێت، هەموو هۆکارێک هەیە بۆ ئەو ئەنجامە.

بایدن لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی، ناکۆکی سەرەکی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕەتکردنەوەیە لە دەستپێکردنی پلاندانان بۆ غەززەی دوای جەنگ و ڕەتکردنەوەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی. گوتیشی، "ناکۆکی سەرەکی من لەگەڵ ناتانیاهۆ ئەوەیە کە چی لە داهاتوودا ڕوودەدات".