ئەسیر ئەلشەرع: عێراقی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا عێراقێكی جیاواز ده‌بێت
شاره‌زایه‌كی سیاسیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراقی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا، عێراقێكی جیاوازه له عێراقی پێش سه‌ردانه‌كه؛ ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده عێراقییه‌كان پابه‌ندی ڕيگەچارەکانی سه‌رۆك بارزانی بن، له داهاتوودا عێراق له لێواری مه‌ترسییه ناوچه‌ییه‌كان ده‌پارێزن.
ڕۆژی 4ـی ته‌ممووزی 2024، ئەسیر ئەلشەرع، شارەزای سیاسیی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و گوتاره‌كانی بۆ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق و ته‌نانه‌ت باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانیش له‌و وڵاته، په‌یامێك بوون بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له هه‌ر ململانێیه‌ك به‌تایبه‌تی له ململانێ هه‌رێمی و ناوچه‌ییه‌كان دوور بخرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان عێراق له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ناوخۆی خودی لایه‌نه‌كان، هه‌ڵوێستی عێراقییان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌دا لاواز كردووه، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی ناوخۆی عێراقه، نه‌خاسمه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و عێراق و ده‌ره‌وه.
ئه‌و شاره‌زا سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆك بارزانی بۆ چاره‌كردنی پرس و ئاڵنگارییه‌كان سه‌ردانی به‌غدای كردووه، كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی كاری سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراقه و سه‌ردانه‌كه چاره‌ی گونجاو بۆ عێراق ده‌هێنێته ئاراوه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده عێراقییه‌كان پابه‌ندی ڕيگەچارهكانی سه‌رۆك بارزانی بن، له داهاتوودا عێراق له لێواری مه‌ترسییه ناوچه‌ییه‌كان ده‌پارێزن كه ئه‌گه‌رێكه و ڕووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه.
کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە، 03-07-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد ئەلتەمیم و فواد حوسێن، جێگرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازیی لێ کرا.
ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ بەغدا پێکدێت لە: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ د. عەرەفات کەرەم ستوونی، ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی؛ ئازاد بەرواری و هێمن هەورامی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لە شاری بەغدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق دەکات و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکان دەبێت.