سوهاد شه‌ممه‌ری: سه‌رۆك بارزانی بونیاتنه‌ری عێراقی نوێیه

شرۆڤه‌كارێكی سیاسیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه و توانای چاره‌ی كێشه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كانی عێراقی هه‌یه؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆك بارزانی بونیاتنه‌ری سیاسه‌تی عێراقی نوێیه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 4ـی ته‌ممووزی 2024، سوهاد شه‌ممه‌ری، شرۆڤه‌كاری سیاسیی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا له هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیار و مێژووییدایه و یه‌كێكه له‌و سه‌ردانانه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی به حیكمه‌تی خۆی ده‌توانێت لایه‌نه‌كان به یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه.
سوهاد شه‌ممه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ندان پرسی هه‌ڵواسراو هه‌یه كه پێویسته چاره بكرێن، سه‌رۆك بارزانیش ئه‌و كاراكته‌ره‌یه كه ده‌توانێت ڕۆڵی گه‌وره و ئه‌رێنی له چاره‌كردنیان ببینێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆك بارزانی مه‌به‌ستیه‌تی عێراق له هه‌ر جۆره پێشهاتێكی نه‌خوازراوی ناوچه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپارێزێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كار سیاسییه گوتیشی، سیاسه‌تیی سه‌رۆك بارزانی بریتییه له له‌خۆگرتن و پشتگیریكردنی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانه، هاوكات بۆ فه‌راهه‌مكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستانه له هه‌ر جۆره پێشهاتێك هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات.
کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە، 03-07-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد ئەلتەمیم و فواد حوسێن، جێگرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازیی لێ کرا.
ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ بەغدا پێکدێت لە: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ د. عەرەفات کەرەم ستوونی، ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی؛ ئازاد بەرواری و هێمن هەورامی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.