رووماڵ

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حزبی تەقەدوم
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حزبی تەقەدوم

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حزبی تەقەدوم پرسی دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ڕۆژی پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا وێڕای باسکردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هاوکێشەکان، بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەروەها جێبەجێکردن و پابەندبوونی لایەنەکان بە ڕێککەوتنی هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت تاوتوێ کرا.

ووەتەرترەت
ورەوروە