سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق

K24 - هەولێر:

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان و تورکیایان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە (4ـی تەمموزی 2024) لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە  ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەکەدا دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی عێراق خرایە بەر باس و سەرۆک بارزانی هۆکار و ئامانجەکانی سەردانەکەی خۆی بۆ بەغدا خستەڕوو و ئاماژەشی بەوەدا کە لەناو پرۆسەی سیاسیی عێراقدا کەشێکی ئەرێنی هاتووەتە ئارا کە دەکرێ زەمینەیەکی باش بێت بۆ چارەکردنی کێشەکان.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی ئەوەیە کە گیروگرفتە سیاسیەکانی عێراق بە دیالۆگ و لەیەکتێگەیشتن چارە بکرێت و هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز نەخرێت.

پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان و تورکیا تەوەرێکی دیکە ئەو دیدارە بوون.

س