ئیبراهیم دلێمی: سەرۆک بارزانی مەترسییەکی گەورەی سەر پرۆسەی سیاسی عێراقی ڕەواندەوە

شێخ ئیبراهیم دلێمی، سەرکردە لە پارتی سیادە
شێخ ئیبراهیم دلێمی، سەرکردە لە پارتی سیادە

سەرکردەیەکی پارتی سیادە لە عێراق لەبارەی کاریگەرییەکانی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، ئاشکرای دەکات کە بە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا، مەترسییەکی گەورە لەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق ڕەوییەوە.

پێنجشەممە 4ـی تەممووزی 2024، شێخ ئیبراهیم دلێمی، سەرکردە لە پارتی سیادە لەبارەی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ئاماژەی بەوە کرد،

سەرۆک بارزانی یەکێکە لە گرنگترین کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەڵێت، سەرۆک بارزانی ڕۆڵی باڵای لە دەستووری عێراق و سەقامگیریی عێراق هەبووە، هاوکات ڕۆڵی لە پەیوەندییەکانی نێوان سووننە و شیعە هەبووە، گوتیشی: خەریک بوو بەغدا داڕوخێ، بەڵام بە هەوڵی سەرکردایەتی حەکیمانەی کوردستان نەڕووخا.

ئەو سەرکردەیە دەڵێت، پێشتر گفتوگۆی زۆر بە هەرمدارمان لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەبوو، گوتی، پەیاممان بە باوکی مەزن و برای گەورەمان سەرۆک بارزانی گەیاند کە بەپەلە دەستووەردان بکات بۆ ئەوەی کێشە گەورەکان چارەسەر بکات،دەڵێت، هەولێر لەلایەن هەندێ لە سەرکردایەتی سەر بە هێز و لایەنەکانی شەڕی پێشمەرگەیان کرد، دووچاری هێرش بووەوە ، دەڵێت، ئەوانەی سەر بە وڵاتانی دیکەن کوردستانیان کردە ئامانجی خۆیان، مەترسییەکانی پەکەکەش لەسەر کوردستان، لەشکرکێشی هێزەکانی دەرەوەی بەدواداهات، دەشڵێت، خەڵکی عێراق وایزانیووە خەڵکی کوردستان مووچەی خۆی وەرگرتووە، لەکاتێک مووچەیان وەرنەگرتووە.

شێخ ئیبراهیم دلێمی ئاشکرای کرد،  ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی سەردانی پارتی سیادەی کردووە و توانیویەتی دیدگای سووننەکان لە یەکتر نزیک بکاتەوە، دەڵێت، سەرۆک بارزانیلە کۆبوونەوەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو ناکۆکییە لە بەرژەوەندیی پرۆسەی سیاسیی عێراقدا نییە، دواتر پێکهاتە سوونییەکان کۆبوونەوە و بە لێکتێگەیشتنی باش هاتینە دەرەوە.

دەشڵێت، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکاندا لە کۆشکی سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە سەرۆک مەسعود بارزانی ئامادەی بوو، گفتوگۆیەکی گرنگ وقوڵ ئەنجام درا  بۆ ئەوەی کاغەزی ڕێککەوتنی سیاسی کارا بکرێت لە پرسی کەرکووک و نەوت و مووچە و پێشمەرگە، دەڵێت، بارزانی کەسایەتییەکی ڕێزلێگیراو و مەزنە، گوتی، باسمان لە بڕیاڕەکانی دادگای فیدراڵیش کرد، چونکە خەڵکی کوردستان هەست دەکات ئەو دادگایە دژی هەرێمی کوردستانە، کە بارزانی باسی لە هەندێ خاڵ کرد، ئێمە لەسەری هاوڕا بووین کە چەند ماددەیەک هەیە زیانی بە پێکهاتەکان گەیاندووە و پێویستە چارەسەر بکرێن، ئاشکرای کرد، سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی زۆر گرنگیی لەگەڵ سەرکردەکانی سووننەکان کردووە.

ئەو سەرکردەیە گوتی، برای گەورەمان سەرۆک بارزانی قورساییەکی سیاسیی و کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری عێراق هەیە، پرۆسەی سیاسی عێراق لە مەترسییەکی زۆر گەورەدا بوو، ئەگەر هاتنی سەرۆک بارزانی نەبوایە، دۆخەکە لە خراپی زۆردابوو.

کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە، 03-07-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد ئەلتەمیم و فواد حوسێن، جێگرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازیی لێ کرا.

ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆک بارزانیان دەکرد بۆ بەغدا پێکهاتبوون لە: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ د. عەرەفات کەرەم ستوونی، ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی؛ ئازاد بەرواری و هێمن هەورامی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.