ئەندازیاری سیستەمی بەرگریی ئاسمانی حزبوڵلا کوژرا

شوێنی کوژرانی ئەندازیاری سیستمی بەرگری ئاسمانی حزبوڵڵای لوبنانی
شوێنی کوژرانی ئەندازیاری سیستمی بەرگری ئاسمانی حزبوڵڵای لوبنانی

ئیسرائیل بە درۆن لە شارۆچکەی شەعەتی سەر بە بەعلەبەک لە ڕۆژئاوای لوبنان، ئەندازیاری مووشەک و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی حزبوڵلای کوشت.

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاوی کردووتەوە، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوویان کردووە و توانیویانە مەیسەم عەتار، گەورە ئەندازیاری سیستەمە بەرگرییەکانی حزبوڵلا لە سێ ڕییانی شعەت – بیقاع لە نێو ئۆتۆمبیلەکەی بکوژن.

حزبوڵلای لوبنانی هەواڵی کوژرانی ئەندامەکەی سەلماندووە و ڕایگەیاندووە، مەیسەم مستەفا عەتار، ناسراو بە هادی، لە دایکبووی 1991 لە شارەدێی شعەتی سنووری ناوچەی بیقاع کوژراوە.

لە دوای هێرشەکانی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، ئاڵۆزییەکانی نێوان حزبوڵلا و سوپای ئیسرائیلیش زیاتربوون، بە تایبەت لەم چەند مانگەی دواییدا گەیشتووتە ئاستێک کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ترسی لە تەشەنە سەندنی شەڕێکی فراوانی هەرێمی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.