يه‌په‌گه: شه‌ڕڤانێك به ته‌قه‌ى هێزه‌كانى توركيا بريندار بوو
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، رايگه‌ياند، له ناوچه سنوورييه‌كانه‌وه سوپاى توركيا ده‌ستڕێژى گوله‌يان ئاراسته‌ى هێزه‌كانيان كردووه و به‌و هۆيه‌وه شه‌ڕڤانێك بريندار بووه.

K24 – هه‌ولێر:
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، رايگه‌ياند، له ناوچه سنوورييه‌كانه‌وه سوپاى توركيا ده‌ستڕێژى گوله‌يان ئاراسته‌ى هێزه‌كانيان كردووه و به‌و هۆيه‌وه شه‌ڕڤانێك بريندار بووه.
رێدوور خه‌ليل، گوته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رزى راگه‌ياند، هێزه‌كانى سوپاى توركيا له نێوان شاره‌كانى قاميشلۆ و عاموودا له سنوورى پارێزگاى حه‌سه‌كه ته‌قه‌يان له يه‌كينه‌كان كردووه.
له‌شكركێشى توركيا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان نيگه‌رانى لاى ئه‌مريكا درووستكردووه.
واشنتن ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه نيگه‌رانه له‌وه‌ى شه‌ڕى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له ئامانجه‌كانى خۆى دووربكه‌وێته‌وه.