سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا: سبەی دەست لەکار دەکێشمەوە
K24 – هەولێر:
گابرێل ئاتال، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا نیازی خۆی ڕاگەیاند کە سبەی دووشەممە نامەی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەکات.
گابریال ئاتال، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا گوتی: سبەی بەیانی دەست لەکار کێشانەوەکەم پێشکەش بە سەرۆکی کۆمار دەکەم.
هاوکات گوتیشی: من بە هەموو خەڵکی فەرەنسا دەڵێم کە ڕێز لە هەڵبژاردنی ئێوە دەگرم. جەختی لەوە کردەوە دەبێت کاربکەین بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی سیاسی نوێ.
سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، "ئێمە ڕەتکردنەوەی خۆمان بۆ ملکەچبوون بۆ توندڕەوی دووپات دەکەینەوە و درێژە بە خەبات دەدەین".