ماکرۆن دەیەوێ بزانێت کێ دەتوانێ حکوومەت پێکبهێنێت

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن چاوەڕێی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردن دەکات بۆ ئەوەی بزانێت کێ دەتوانێت حکوومەت پێکبهێنێت.
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دوای ئاشکرا بوونی ئەنجامە بەراییەکان، داوای "وریابوون" دەکات لە شیکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڕەنسا بۆ ئەوەی بزانێت کێ دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت و دەڵێت، پارتی ناوەندی هێشتا "زیندووە" دوای حەوت ساڵ لە دەسەڵاتدا.
کۆشکی ئیلیزێ ڕایگەیاند، ماکرۆن چاوەڕێی "پێکهێنانی" ئەنجومەنی نیشتمانی نوێ دەکات بۆ ئەوەی "بڕیاری پێویست بدات."
لەلەیەکی دیکەوە، سەرۆکی پارتی نیشتمانی ڕاستڕەو ئاماژە بەوە دەکات، پارتی گردبوونەوەی نیشتیمانیی تاکە جێگرەوەیە بۆ گەلی فەرەنسا.
یەکشەممە 7ـی تەممووزی 2024، سەرۆکی پارتی نیشتمانی ڕاستڕەو جۆردن باردێلا ڕەخنەی لە "هاوپەیمانێتی شەرمەزاری" گرت کە فەڕەنسییەکانی لە "سیاسەتی زیندووکردنەوە" بێبەش کرد لە کاتێکدا حیزبەکەی لە پلەی سێیەمدا بوو لە ئەنجامەکانی دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا.
باردێلا گوتی: " لە هەموو کاتێک زیاتر، گردبوونەوەی نیشتیمانیی تاکە جێگرەوەیە"، بەڵێنی دا حیزبەکەی بەرەو "هیچ چارەسەرێکی سیاسی تەسک" هەنگاو نەنێت، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لە خەڵکێک بکات کە هیوایان گەڕاوەتەوە."
گابریال ئاتال، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا ڕایگەیاند، سبەی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سەرۆککۆمار دەکات.
گابریال گوتی: بە خەڵکی فەرەنسا دەڵێم ڕێز لە هەڵبژاردنی ئێوە دەگرم، دەبێت کاربکەین بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی سیاسی نوێ.
ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان ملکەچبوونی خۆیان بۆ توندڕەوەکان ڕەت کردەوە و دووپاتیان کردەوە درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن".