كوردستان24 خولێكی ڕۆژنامه‌وانی بۆ كارمه‌ندانی كه‌ناڵی سه‌ما به‌ڕێوه برد

ده‌زگه‌ی كوردستان24 به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ی "سه‌ما"ـی ڕاگه‌یاندن، خولێكی یه‌ك ڕۆژه بۆ فێربوونی كاری ڕۆژنامه‌وانی بۆ كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه ده‌كاته‌وه؛ خوله‌كه تایبه‌ته به چۆنیه‌تی نووسینی هه‌واڵ و ڕاپۆرت له ماڵپه‌ڕ و ته‌له‌فزیۆن و وێنه‌گرتن.
ڕۆژی دووشه‌ممه 8ـی ته‌ممووزی 2024، ده‌زگه‌ی كوردستان24 به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ی "سه‌ما"ـی ڕاگه‌یاندن، خولێكی یه‌ك ڕۆژه‌ی بۆ فێربوونی كاری ڕۆژنامه‌وانی بۆ كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه كرده‌وه، كه خوله‌كه به سه‌رپه‌رشتیی ڕاهێنه‌ر عه‌بدولحه‌مید زێبارییه‌وه به‌ڕێوه چوو.
ڕاهێنه‌ر عه‌بدولحه‌مید زێباری له میانی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تی نووسینی هه‌واڵ و ڕاپۆرت له ماڵپه‌ڕ و ته‌له‌فزیۆن و كار و ته‌كنیكی وێنه‌گرتن كرد.
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خوله هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی په‌خشی كه‌ناڵی سه‌ما كه به پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به په‌خش ده‌كات و خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدییان و كوردستان ده‌كات.
هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك و شیاندنێك بۆ كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به په‌خشی فه‌رمی و ئاسایی خۆی بكات.
یه‌كه‌م جاره له مێژووی ئێزدییان كه‌ناڵێكی به‌م شێوه‌یه بۆ ئێزدییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی بنكه‌ی لالش له دهۆك ده‌كرێته‌وه و ده‌ست به په‌خش ده‌كات.
به پێی دوایین ئاماره‌كان ژماره‌ی ئێزدییان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق پتر له 550 هه‌زار كه‌س ده‌بن كه زۆربه‌یان له سنووره‌كانی پارێزگای دهۆك و نه‌ینه‌وان و لالشیش تاكه په‌رستگه‌ی پیرۆزیی ئێزدییه‌كانه له جیهان.



