هەولێر و تورکیا پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان دەدەن

ژوورەکانی بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی عێراقی- تورکی هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەدەن، دەیانەوێت یاداشتی لێکتێگەیشتن ئیمزا بكه‌ن بۆ ئەوەی بازرگانان و پیشەوەران له‌و نێوه‌ندهدا سوودمەند بن و ئابووری هەردوولا زیاتر ببوژێته‌وه.
ێشه‌ممه 9ـی تەممووزی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له محه‌مه‌د سالح چەلیک سەرۆکی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی عێراقی- تورکی و شاندی یاوه‌ری كرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، لەو دیداره‌دا كه هێمن سه‌ید موراد به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر و گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر ئاماده‌یی بوون، پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتی لە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و بەتایبەت هه‌ولێری له‌گه‌ڵ تورکیا له چه‌ندین ڕوانگه‌وە، جەختی کردەوە ئەو په‌یوه‌ندیانه له ڕووی بازرگانییه‌وه پته‌وتر دەکەن، ڕاشیگەیاند، ئاڵوگۆڕی بارزگانی نێوان هەلێر و تورکیا له ڕێگه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئەنجام دەدرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو شاره‌كانی توركیا ده‌بێت.
پارێزگاری هه‌ولێر داوای له شانده‌كه كرد، بەشداربن لە بونیادنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان به گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی، ئاماژەی بە دەرفەتی كاركردن له هەولێر کە فراوانه، گوتی: ئەو کار‌و پرۆژانەی له‌چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كاندا بێت، ئاسانکاریی بۆ وەبەرهێنەران دەکەن تاکوو وەبەرهێنانی تێدا بکەن، هاوكات داوای لێ‌كردن له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر کۆببنەوە و گفتوگۆی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن و یاداشتی لێکتێگەیشتن ئیمزا بكه‌ن، تا‌كوو بازرگانان و پیشەوەران له‌و نێوه‌نده سوودمەند بن و ئابووری هەردوولا زیاتر ببوژێته‌وه.
له‌لای خۆیەوەه سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازیی عێراقی- تورکی، ستیاشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێری کرد کە بە ئاسانکارییەکان و دەرفەتەکانی کار کە دەیڕەخسێنن بۆ وەبەرهێنەران، برەویان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هەولێر و تورکیا داوە.