لە هەولێر یادی کۆچی دوایی نافیز جەلال حەوێزی کرایەوە
پارێزگاری هەولێر لە یادکردنەوەی 52 ساڵەی کۆچی دوایی کردنی نافیز جەلال حەوێزی، ئاماژە بەوە دەکات، نافیز جەلال بەشێکە لە شانازییەکانی کوردستان.
چوارشەممە 10ـی تەممووزی 2024، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتی ئایینی و ئەدیبان و ڕۆشنبیران و مێژوونووسان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو، یادی 52 ساڵەی کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و سەرکردە نافیز جەلال، لە لایەن دەزگای کولتووری (یاد) لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەددین ڕێکخرا.
لەمیانی ئەو یادەدا، پارێزگاری هەولێر نافیز جەلال حەوێزیی بە بەشێک لە شانازییەکانی کوردستان وەسفکرد و ڕایگەیاند، سه‌ركرده و شۆڕشگێر نافیز جەلال، نەوە دوای نەوە ناوێكی پرشنگداره و هه‌میشه به زیندوویی له یاده‌وه‌رییه‌كانمان دەمێنێتەوە.
دواتر، گوتاری خانەوادەی نافیز جەلال، لەلایەن ناسک نافیز جەلال، پێشکەش کرا و تێیدا ئاماژە بە وێستگە و قۆناغه‌كانی ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوبراو کرد.
دواتر ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریی سەرکردە نافیز جەلال، کرد کە لە چەندین قۆناغدا شاندی دانوستکاری کورد و شۆڕشەکانی گه‌لی کورد بووە.
پاشان چه‌ند په‌نێلێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر و مامۆستای زانکۆ، تایبه‌ت له‌باره‌ی ژیانی نافیز جه‌لال، حه‌وێزی به‌ڕێوه‌چوو.
نافیز جه‌لال حه‌وێزی، له كۆیه له ساڵی 1921 له دایكبووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی هه‌ر له كۆیه ته‌واو كردووه.
له‌ساڵی 1963 په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول كردووه و وه‌ك سیاسییه‌ك و گفتوگۆكارێكی دیار ده‌ركه‌وتووه، ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له گفتوگۆكانی نێوان سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی ئه‌یلوول به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانی نه‌مر و حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان عارف سه‌رۆككۆماری ئه‌وكاتی عێراق.
نافیز جه‌لال، له‌و كاته‌ی كه بۆ چاره‌ی هه‌ندێك كێشه‌ی سنووری له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و شنگال له رێگه‌دابوو، له 10ـی ته‌مووزی 1972 له گوندی (داره‌مان)ـی باكووری كه‌ركووك تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به سه‌ختی بریندار بوو، بۆ چاره‌کردنی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كرا؛ بەڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی ڕۆژی دواتر، 11ـی ته‌مووز، گیانی سپارد و ته‌رمه‌كه‌ی له كۆیه به خاك سپێردرا.