ڕەیان کلدانی: خۆم بە هاوسەرۆکی یەکێتی دەزانم

ڕەیان کلدانی
ڕەیان کلدانی

K24 – هەولێر:

سەرۆکی بزووتنەوەی بابیلۆن ڕایگەیاند: لەگەڵ یەکێتی لە کەرکووک و نەینەوا هاوپەیمانن و خۆی بە هاوسەرۆکی ئەو حزبە دەزانێت.

ڕەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەی بابیلۆن کە بەشێکە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی "الاولی" ڕایگەیاندووە: لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوپەیمانن لە کەرکووک و نەینەوا.

هەروەها ڕەیان کلدانی ئاماژەی بەوەشکردووە: خۆی بە هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەزانێت و بافڵ تاڵەبانیش بە هاوسەرۆکی بابیلۆن و حزبی هەویەی وەتەنی دادەنێت.

ڕۆژی (7ـی تەمموزی 2024) نازم هەرکی، بەرپرسی لقی 17ـی پارتی، تایبەت بۆ کوردستان24 لەبارەی یەکێتییەوە گوتی: یەکێتیی لەئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا فراکسیۆنی نییە، چونکە هەردوو کورسیەکەی خۆی ڕادەستی ڕەیان کلدانی کردووە، هەروەها هۆکاری سەرەکی لێکترازانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بووە.

هاوکات لە دوای یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە (11ـی تەمموزی 2024) لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنەکە، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر کورسی کۆتای کریستیانەکان کە پشکی بزووتنەوەی بابیلۆنە، لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی وەستابوو.

بۆ بینینی ڤیدیۆی قسەکانی ئێرە کلیک بکە.

Fly Erbil Advertisment