نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ پارێزگارى دهۆك ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچيرڤان بارزانى  سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک کردووە بەبۆنەی کۆچی دوایی برایان و هاوخەمی خۆیانی بۆ دەربڕیووە.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/7/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگارى دهۆك، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى براى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد و هاوخه‌مى خۆى پێگه‌ياندن.

به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز پارێزگارى دهۆك سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ په‌يوه‌نديى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.