لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا سەربازێک کوژرا و سێی دیکەش بریندارن

سەرچاوەیەکی سوپای سووریا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق، سەربازێکی سووری کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە سوپای سووریا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی ناوچەی باشوور و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی کفر سووسە لە دیمەشق، سەربازێک کوژراو و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل دوای درەنگانی دوێنێ شەو، سەربازی کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکە بە ئاراستەی جۆلانی سوریاوە دەستی پێ کرد، ژمارەیەک لە شوێنە سەربازییەکانمان لە ناوچەی باشوور و یەکێک لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە ناوچەی کفر سووسە لە شاری دیمەشق کردە ئامانج، سەرەڕای چڕیی مووشەکەکانی ئیسرائیل، بەرگری ئاسمانیمان ڕووبەڕووی ئەو مووشەکانە بۆوە ژمارەیەکی زۆریان خستە خوارەوە.