گاردیان: توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ لێدان له داعش و پاشه‌كشه به یه‌په‌گه رێككه‌وتوون
K24 - هه‌ولێر:
ههفهی رابردوو، تانكه‌كانی سوپای توركیا سنووری سووریایان به‌زاند و چوونه ناو جه‌رابلوس، جيا له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه و ده‌ركردنی داعش، به‌ڵام راگرتنی پێشڕه‌وییه‌كانی یه‌په‌گه، یه‌كێك بوو له به‌رنامه‌كانی توركیا.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ قایل‌بوونی ئه‌مه‌ریكا به داوای توركیا بۆ پاشه‌كشه‌كردنی یه‌په‌گه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانان منبج-يان كۆنتڕۆڵكرد و بۆ هێرشكردنه سه‌ر جه‌رابلوسیش ئه‌نجوومه‌نی سهربازیيان پێكهێنا، جۆزیڤ بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه له توركیا بوو، داوای له یه‌په‌گه كرد، له‌و ناوچانه‌ی باكووری سووریا پاشه‌كشه بكه‌ن، كه ئازادییان كردوون.
بایدن، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، به ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی هاوكاری و پاڵپشتییه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له یه‌په‌گه كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پاكشهكشه نه‌كه‌ن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌وا هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هاوكات ئه‌نقه‌ره، مۆسكۆی رازیكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سوپای خۆی بنێرێته نێو خاكی سووریا، هاوكا رووسیا یه‌كهه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ توركیا بۆ مانه‌وه‌ی سنووری سووریا وه‌ك خۆی و له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی ئه‌و وڵاته‌دا نییه.