دکتۆرێک باشترین خواردنەوە بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دیاری دەکات

زەردەچەوە گیایەکی سروشتییە کە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان باشتر دەکات چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ جەستە، ڕۆژانە خواردنی کوپێک زەردەچەوە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان باش دەکات.

د. نەهلە عەبدولوەهاب، ڕاوێژکاری بەکتریا و بەرگریی لەش و سەرۆکی بەشی خۆراکی بایۆلۆجی لە نەخۆشخانەی زانکۆی قاهیرە ڕایگەیاند، خواردنەوەی زەردەچەوە 'کورکومین'ـی تێدایە کە ماددەیەکی بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، هاوکات یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی خوێنبەرەکان و زیادکردنی نەرمی،  ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ و ئەندامەکانی جەستە.

ئەو دکتورە گوتیشی: خواردنەوەی زەردەچەوە، یارمەتی پاراستنی تەندروستی دڵ دەدات لەڕێگەی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و کەمکردنەوەی چەوری ناو خوێنبەرەکان و ڕێگریی لە خوێن مەین، بۆیە ئەم خواردنەوە ئاڵتونییە سوودبەخشە، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشکیان هەیە .

ئەو خواردنەوەیە چەندین سوودی دیکەی هەیە:-

کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە خوێن مەین.

پاراستنی دڵ لە تێکچوون چونکە خواردنەوەیەکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر.

دژە هەوکردن.

کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ.

لەبەر ئەوە ئامۆژگاری ئەو دکتۆرە پسپۆڕە ئەوەیە، ڕۆژانە یەک تا دوو کوپ زەردەچەوە بخۆنەوە، دەشڵێت، دەتوانن کەوچکێک هەنگوینی تێ بکەن بۆ شیرینکردنی، یان کوپێک شیر بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی لێ ببینن.