نەهلە ئەفەندی: لەگەڵ عێراق کێشەی جووتیارانی کورد چارە دەکەین

نەهلە ئەفەندی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان
نەهلە ئەفەندی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، هەموو هەوڵێک دەدەن لەگەڵ لێژنەی کشتوکاڵیی ئەو ئەنجوومەنە، کێشەی جووتیارانی هەولێر چارە بکەن و هەموو ئاسانکارییەکیان پێشکەکەش بکرێت لە وەرگرتنی گەنمەکانیان.

نەهلە ئەفەندی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر، لە نزیكەوە لە رەوشی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگاداربووینەوە لە ڕووی  وەرگرتنی گەنم وبەرووبوومی کشتوکاڵی و ئەو ئاستەنگانەی دێنە پێشەوە لەم بوارەدا.

نەهلە ئەفەندی ئاشکرای دەکات، لەگەڵ لێژنەی كشتوكاڵیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەماهەنگیی دەکەین و كێشەی جووتیاران چارە دەکەین، دەشڵێت: هەوڵی ڕژد بدەدەین هیچ جیاوازیەك لە مافی  جووتیاران نەبێت و هەموو  ئاسانكاریەکی پێویستیان پێشکەش بکرێت.

میران بەختیار بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەپێی بڕیاری حکوومەتی عێراق 228 ھەزار تۆن گەنمی جووتیارانی ھەولێر وەردەگیرێت، 66 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی پارێزگای هەولێر لە جووتیاران وەرگیراوە و، ئێستەش وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران بەردەوامە.