2800 یۆرۆیان بۆ کڕینی بلیت خەرجکرد کەچی لە یاریگا دەرکران
باوکێکی خەڵکی سلۆڤاکی بۆ ئەوەی دڵی کوڕە 18 ساڵانەکەی لە رۆژی لەدایکبوونی خۆش بکات، بڕیاریدا 2800 یۆرۆ بۆ کڕینی بلیتی یاری کلاسیکۆ خەرج بکات، کەچی بەهۆی پۆشینی درێسی یانەی ریاڵ مەدرید و ئاهەنگێڕان لە یاریگا دەرکرا.
فرانتیسێک ڤاڤریک بەڵێنی بە دێنیسی کوڕەکەی دا بەبۆنەی ساڵیادی 18 ساڵەی لەدایکبوونی پێکەوە لە نزیکەوە سەیری یاری کلاسیکۆ بکەن، بەڵام ئاهەنگەکە بە تاڵترین شێوە کۆتایی هات. باوکە سلۆڤاکییەکە کە هاندەری ریاڵ مەدریدە و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە لەلایەن ئاسایشی یاریگای کامپ نۆ لە یاریگا دەرکراون، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئاهەنگیان گێڕاوە لە کاتی گۆڵەکەی کیلیان مباپێ.
رۆژی پێنجی ئۆکتۆبەر باوکێکی هاندەری یانەی ریاڵ مەدرید، وەکو خەڵاتی ساڵیادی 18 ساڵەی کوڕەکەی بڕیاریدا بلیتێکی یاری کلاسیکۆ بۆ کوڕەکەی بکاتە دیاری، ئەوان لە شاری پرشۆڤی سلۆڤاکیا بە ئۆتۆمبێلەکەیان نزیکەی 300 کیلۆمەتریان بڕی و خۆیان گەیاندە شاری بوداپێست و لەوێوە بە فڕۆکە گەشتی شاری بارسێلۆنایان کرد. باوکەکە دەگێڕێتەوە لەو گەشتە دوو هاوڕێ دیکەشی بانگهێشت کرد و بۆ هەر یەکێکیان بلیتێکیان بە نرخی 1400 کڕی کە تێچووی چوار بلیت 5600 یۆرۆ بوو، ئەو باوکە دەڵێت لە کاتی کڕینی بلیتەکان هیچ هۆشدارییەکیان وەرنەگرت کە لەبەر کردنی درێسی یانەی ریاڵ مەدرید قەدەخەیە.
Dos madridistas fueron expulsados del CAMP NOU por celebrar el primer gol de Kylian Mbappé.
— (fan) REAL MADRID FANS 🤍 (@AdriRM33) October 26, 2026
QUÉ VERGÜENZA 🤢 pic.twitter.com/ML2fUmppyV
کێشەکان لە دەرگای یەکەمی چوونە ژورەوەی بۆ ناو حەرەمی یاریگای کامپ نۆ دەستی پێکرد، ئاسایشی یاریگا هەر لە سەرەتاوە هۆشداری دایە ئەو کوڕ و باوکە پۆشینی درێسی ریاڵ مەدرید قەدەخەیە، ئەوانیش پرسیاری ئەوەیان کرد ئایا چی لەو درێسانە بکەن، ئاسایش بە ئاماژەی دەست پێیان دەڵێت پێویستە فرێ بدەنە ناو تەنەکە خۆڵ، بەڵام ئەوان کە درێسەکانیان لە یاریگای سانتیاگۆ کڕی بوو، رەتیان کردەوە ئەو کارە بکەن و بە هەر شێوەیەک بێت درێسەکانیان شاردەوە و خۆیان گەیاندە ناو یاریگا. پاشان نزیکەی 20 خولەکێک پێش دەست پێکردنی یارییەکە کوڕ و باوکەکە درێسەکەیان لەبەر کرد.
En el estadio del Barcelona, el Camp Nou, a los fans del Real Madrid les obligaban a quitarse su camiseta y la tiraban a la BASURA.
— MT2 (@madrid_total2) October 27, 2026
Los “Valors”. 🤢 pic.twitter.com/fxhxeGN0P6
La seguridad en el Camp Nou hace que un aficionado del Real Madrid se quite su camiseta y la tiran a la basura.
— (fan) REAL MADRID FANS 🤍 (@AdriRM33) October 26, 2026
QUÉ ABSOLUTA VERGÜENZA 🤢 pic.twitter.com/eGX3OCv1kF
لە خولەکی 40 کاتێک کیلیان ئێمباپێ گۆڵی یەکەمی ریاڵ مەدریدی کرد، ئەو کوڕە باوکە زۆر لەسەرخۆ ئاهەنگیان گێڕا و ئەمەش بووە هۆی توڕەبوونی هاندەرانی بارسێلۆنا، دوای چەند خولەکێک نزیکەی 10 کارمەندی ئاسایشی یاریگا هاتن و داوایان لێکردن یاریگا جێبهێڵن، هەرچەندە کوڕ و باوکەکە زۆر هەوڵیاندا لە یاریگا بمێننەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بوو و دواجار ناچار بوون بڕۆنە دەرەوە.
باوک و کوڕ زۆر هەوڵیان بگەڕێنەوە یاریگا بەڵام هەوڵەکان بێ سوود بوون و دواجار ناچار بوون بگەڕێنەوە شوێنی حەوانەوەی خۆیان و لە رێگا لەناو تاکسی سەیری یاری کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید بکەن.