ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

پشوو
پشوو

سبەی سێشەممە، 16-07-2024، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە. 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە، 16-07-2024، بە بۆنەی یادی عاشورا، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت پشووی فەرمییە و ڕۆژی چوارشەممە، 17-07-2024، دەوامی فەرمیی دەست پێ دەکاتەوە. 

لە یادەکەدا، پەیڕەوانی شیعە مەزھەب بە پۆشینی جلی ڕەش و بە دەم سنگکوتانەوە، سروودی ئایینی دەڵێنەوە و لە شارە گەورەکانی وەک نەجەف و کەربەلا، بە زنجیر لە خۆیان دەدەن. ساڵانە لەم ڕۆژەدا جۆرە خواردنێکی تایبەت دروست دەکرێت و بەسەر خەڵکدا دابەش دەکرێت و پێی دەڵێن خواردنی عاشورا.

ساڵانە، لە ڕۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەمدا، پەیڕەوانی شیعە مەزھەب ڕێوڕەسمێکی شین و ماتەم دەگێڕن بەھۆی ئەوەی لەو ڕۆژەدا ئیمام حوسێن و ژمارەیەک لە کەسوکار و یاوەرانی لە شەڕی کەربەلا کوژران و لەم یادەدا بە ملیۆنەها کەس لە پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لە ئێرانەوە بەرەو کەربەلا دەچن و بەشداریی بۆنەکە دەکەن.

Fly Erbil Advertisment