ئەمساڵ 54 ئافرەت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی سووریا کوژراون

ئافرەتانی سووریا
ئافرەتانی سووریا

ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: کوشتن و توندوتیژی دژی ئافرەتان لە سووریا بەردەوامە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئافرەتان دەکوژرێن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری، لە دەستپێکی ساڵی نوێدا تا ئێستا، 54 ئافرەت لە ناوچە جیاوازەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی سووریا کوژراون، سەرباری کوشتن و ئەو ڕەوشە خراپەی تێیدا دەژین و ناتوانن مافەکانی خۆیان بەدەست بێنن، سەدان ئافرەتیش لەنێو بەندیخانەکانی حکوومەتی سووریادان و چارەنووسیان نادیارە.

Fly Erbil Advertisment