ئێران نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له سوریا
داوای هه‌ماهه‌نگیی توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سوپای توركیا له‌ناو سنووری سوریا راده‌گه‌یه‌نێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له‌ناو خاكی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
به‌هرام قاسمی هه‌روه‌ها گوتی شه‌ری دژی تیرۆر پره‌نسیپێكی نه‌گۆڕی سیاسه‌تی وڵاتانی ئاشتیخوازی ناوچه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پرسه ناكرێ و نابێت ببێته بیانوویه‌ك بۆ پێشلكردنی په‌كپارچه‌یی و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ناو سنووری وڵاتێكی تر به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی و به‌رچاو نه‌گرتنی مافی سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته.
پێشتر جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا نه‌عمان كورتولوموش رایگه‌یاند ئه‌نقه‌ره له رێگه‌ی سوریاوه، حكومه‌تی سوریا له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ئاگادار كردۆته‌وه.