توركیا هێزی زیاتر بۆ سنووری رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر

توركیا له‌ هه‌شته‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ رۆژئاوای كوردستان، هێزی زیاتر بۆ سنووری جه‌رابلوس ره‌وانه‌ ده‌كات.

رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی جموجوڵی تانك و زرێپۆشه‌كانی توركیا رایگه‌یاند له‌ هه‌شته‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، له‌ ناوچه‌ی قه‌رقه‌میش له‌ پارێزگای دیلۆك دوو بارهه‌ڵگری زرێپۆش و هه‌شت تانك به‌ره‌و سنوور ره‌وانه‌ كراون.

جموجوڵی سه‌ربازی توركیا بۆ سنووری رۆژئاوای كوردستانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بووه‌ كه‌ ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.