سه‌رهه‌نگ جه‌لال: پرۆسه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی داموده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌وامه
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دەڵێت: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی لایه‌نی كارگێڕی له وه‌زاره‌ته‌كیان دەکەوێتە کار. دووپاتیشیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاره دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتیاینی كوردستانیش له‌و به‌رنامه‌یه‌دا تۆمار بكرێت.
سه‌رهه‌نگ جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت بە کوردستان24ـی ڕاگه‌یاند: پرۆسه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی داموده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌نگاوی باشیان بڕیوه.
هه‌روه‌ها دووپاتیش ده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی لایه‌نی كارگێڕی له وه‌زاره‌ته‌كیان بكه‌وێته كار
به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، گوتیشی: به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاره دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردستانیش له‌و به‌رنامه‌یه‌دا تۆمار بكرێت و هاووڵاتی بۆ هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بچێت، زانیارییه‌كانی له‌ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنێكی تایبه‌ته‌وه ده‌چێته به‌رده‌م پزیشك.
یەکێک لە هەنگاوە گرینگەکانی وەزارەتەکان لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، گرنگیدان بووە بە سیستەمی ئەلکترۆنی و دیجیتاڵیکردن. وەزارەتی تەندروستی، پلانی تایبەتی خۆی هەیە بۆ بەستنەوەی سەرجەم نەخۆشخانە و شوێنە تەندروستییەکان لە رێگەی سیستەمی دیجیتاڵی.
بە کاراکردنی ئەم سیستمە و پشت بەستن بە دیجیتاڵکردن، کیشەی بەشەکانی تۆمار و ئامار لە نەخۆشخانەکان و سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر دەبێت و بە گوتەی فەرمانبەرانیش کە ڕۆژانە لەم بەشانە کار دەکەن، فایل و ئەرشیفی نەخۆشەکان پارێزراو دەبێت و کارئاسانی بۆ هاووڵاتی و تیمەکانی پزیشکی دەکرێت.