ڕووسیا: فرۆكه‌خانه‌كانمان نه‌كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی كێشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان

کارگێڕی فڕۆکەخانەی "دۆمۆدێدۆڤۆ"ـی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه، نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی كێشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه سیسته‌می كۆمپیوته‌ری گرتووه‌ته‌وه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەکە ڕایگەیاندووە، كێشه‌ی جیهانی لە تەکنەلۆجیای زانیاری‌دا کاریگەری نەبووە لەسەر کاری فڕۆکەخانەکە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، فڕۆکەخانەکە ئامادەیە سیستەمی حجزکردنی یەدەگی "ئاسترا"، کە سیستەمێکی حجزکردنی یەدەگی تەواو ڕووسییە، بۆ هاوبەشەکانی دابین بکات.
هاوكات كۆمپانیای ڕید وینگز ڕایگەیاندووە، هێڵەکانی فڕۆکەوانی ڕووسیا لەمێژە گۆڕاون بۆ سیستەمی حجزکردنی ناوخۆیی، بۆیە كێشه‌ی ئه‌لیكترۆنیی جیهانی کاریگەری لەسەریان نەبووە.
ڕۆژی هه‌ینی 19ـی ته‌ممووزی 2024، زۆربه‌ی پرۆسه و چالاكییه‌كان له فرۆكه‌خانه و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و بانكی چه‌ندان وڵات له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و له‌كار كه‌وتوون.
هۆکاری سەرەکی ئەو کێشەیە ئاپدەیتێکی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆزە کە (بەشێوەیەکی کاتی) بووە هۆی بچڕانی پەیوەندی لە نێوان خزمەتگوزارییەکانی وەکوو OneDrive و SharePoint و هەندێک بەرنامەی دیکە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگه‌یاندووه، خەریکی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیه‌ن و بە قۆناغ خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنەوە باری ئاسایی.
به پێی گوته‌ی شاره‌زایانی ئه‌لیكترۆنی، کێشەکە لە شێوازی پەیوەندیکردنی نێو خودی بەرنامەکانە و پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییه‌وه نییه، بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر داتا‌کان نین.