چەند فڕۆکەخانەیەکی فەرەنسا گەشتەکانیان ڕاگرت

پاریس، فەرەنسا
پاریس، فەرەنسا

هێڵی ئاسمانی فەڕەنسی (ئێر فرانس) ڕایگەیاند، لە چەند وێستگەیەکی ئاسمانی بەهۆی پەککەوتنی سیستمی تەکنەلۆجیای زانیاریی گەشتەکانیان ڕاگرتووە.

کۆمپانیا فەرەنسییەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی کێشەی پەککەوتنی سیستمی تەکنەلۆجیای زانیاریی سەرتاسەری جیهانی گرتووەتەوە و زۆرترین کۆمپانیای فڕۆکەوانی کارو چالاکییەکانیان پەکیکەوتووە.

هەروەها ڕایگەیاندووە تەنیا لە فڕۆکەخانەی شارل دیگۆل، ڕواسی کە تایبەتن بە گەشتی بەشداربووانی ئۆلۆمپیاد ئاساییە کە یاریزانان و بەشداربووان دەتوانن گەشتی پاریس بکەن.

ڕۆژی هه‌ینی 19ـی ته‌ممووزی 2024، زۆربه‌ی پرۆسه‌ و چالاكییه‌كان له‌ فرۆكه‌خانه‌ و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و بانكی چه‌ندان وڵات له‌ ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و له‌كار كه‌وتوون.

هۆکاری سەرەکی ئەو کێشەیە ئەپدەیتێکی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆزە کە (بەشێوەیەکی کاتی) بووە هۆی بچڕانی پەیوەندی لە نێوان خزمەتگوزارییەکانی وەکوو OneDrive و SharePoint و هەندێک بەرنامەی دیکە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگه‌یاندووه‌، خەریکی چارەکردنی ئەو کێشەیه‌ن و بە قۆناغ خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنەوە باری ئاسایی.

به‌پێی گوته‌ی شاره‌زایانی ئه‌لیكترۆنی، کێشەکە لە شێوازی پەیوەندیکردنی نێو خودی بەرنامەکانە و پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییه‌وه‌ نییه‌، بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر داتاکان نین.

Fly Erbil Advertisment